ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا
نازناوەکان | "پرتەقاڵی" | ||
---|---|---|---|
یەکێتی | یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندا | ||
Confederation | یۆفا (ئەورووپا) | ||
ڕاھێنەری سەرەکی | ڕۆناڵد کومان | ||
کاپتن | ڤێرجیل ڤاندایک | ||
زۆرترین بەشداربوو | وێسلی شنایدەر (١٧٦) | ||
باشترین گۆڵکار | ڕۆبن ڤان پێرسی (٥٠) | ||
یاریگای سەرەکی | یۆھان کرویف ئەرینا دی کویب ڤلیپس ستادیۆن | ||
کۆدی فیفا | NED | ||
پلەی فیفا | ٦ | ||
بەرزترین پلەی فیفا | ١ | ||
| |||
جامی جیھانی |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا (بە زمانی ھۆلەندی :Nederlands nationaal voetbalelftal team) ھەڵبژاردەی فەرمیی وڵاتی ھۆڵەندا یە کە یەکێتیی تۆپی پێی ھۆڵەندی سەرپەرشتی دەکات، لە ئێستادا ڕۆناڵد کومان ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکەیە، ھەڵبژاردەکە تا ئێستا جامی جیھانیی فیفای بەدەست نەھێناوە. ھاوکاتیش سێجار گەیشتۆتە یاری کۆتایی بەڵام بە ھەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئاڵمانیا و ئەرژەنتین لەساڵانی ١٩٧٤ و ١٩٧٨ و ٢٠١٠ دوچاری شکست ھاتووە و پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە. لە ساڵی ١٩٨٨یش بۆ یەکەمین جار جامی نەتەوەکانی ئەورووپای بەدەستھێنا.
مێژوو[دەستکاری]
یەکەم یاری نیودەوڵەتی[دەستکاری]
هەڵبژاردەی هۆڵەندا یەکەم یاری نێودەوڵەتی فەرمی خۆی لە ٣٠ی نیسانی ١٩٠٥ بەرامبەر بە وڵاتی دراوسێی بەلجیکا ئەنجامدا . لە یاریگای کیل لە ئەنتۆرب ئەنجامەکە ١-١ بوو دوای کاتی ئاسایی یاریکردن. ئەمەش درێژکرایەوە .یاریزانی هۆڵەندی ئیدی دی نێڤ لە کاتی زیادکراودا سێ گۆڵی تۆمارکرد، دوای ئەوەی پێشتر گۆڵی یەکەمی تۆمارکردبوو، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە سەرکردایەتی ڕاهێنەر سیس ڤان هاسێلت توانی یەکەم یاریی خۆی بە ئەنجامی ٤-١ لەبەردەم نزیکەی هەشت سەد بینەردا بباتەوە دژی دراوسێی باشوور.
ئۆڵۆمپیاد[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٠٨ هۆڵەندا بۆ یەکەمجار بەشداری پاڵەوانێتییەکی فەرمی کرد. لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کە لە لەندەن بەڕێوەچوو , میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا بە بردنەوەی لە سوید بە ئەنجامی ٢-٠ لە یاری کۆتایی . هەروەها لە ساڵی ١٩١٢ میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا . دوای سەرکەوتنەکانی لە سوید (٤-٣) و نەمسا (٣-١)، دانیمارک لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ٤-١ دۆڕا . لە یاری کۆتایی بەرامبەر فینلەندا بە ئەنجامی ٩-٠ بە شێوەیەکی گشتگیر شکستی هێنا و پلەی برۆنزی مسۆگەر کرد. پاڵەوانێتی داهاتوو تا ساڵی ١٩٢٠ بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەمەوە ئەنجام نەدرا . هۆڵەندا توانی لێرەدا میدالیای برۆنزی تر بەدەست بهێنێت. لە شەڕی پلەی سێیەمدا بە ئەنجامی ٣-١ بە ئیسپانیا دۆڕا . بەڵام چیکۆسلۆڤاکیا کە بەشداری کۆتایی یارییەکە بوو ، لە پاڵاوتنەکان دوورخرایەوە، بۆیە ئیسپانیا میدالیای زیو و هۆڵەندا میدالیای برۆنزی پێبەخشرا. لە یارییەکانی دواتردا کە هۆڵەندا سەرکەوتنی بۆ بەدەستهێنا، تیپەکە هەرگیز لە پلەی چوارەم زیاتر نەگەیشت.
یاریگا[دەستکاری]
هەڵبژاردەی هۆڵەندا یاریگای نیشتمانی نییە بەڵام زیاتر لە یاریگای یۆهان کرۆیف لە ئەمستردام یاری دەکات . لە ساڵی ١٩٩٧ میوانداری یەکەم یاری نێودەوڵەتی هۆڵەندای کرد، یارییەکی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ١٩٩٨ بەرامبەر سان مارینۆ کە هۆڵەندا بە ئەنجامی ٤-٠ بردیەوە. یاریگاکە بە فەرمی ناوی ئەمستردام ئارێنا بوو تا ساڵی ٢٠١٨ کاتێک ناوی گۆڕدرا بۆ ئەفسانەی کۆچ کردوو یۆهان کرۆیف ئارێنا.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا یاریگای دی کویپ لە شاری ڕۆتەردام بە شێوەیەکی ڕێکوپێکتر میوانداری یارییەکانی کردووە. ناوبەناو یارییەکان لە یاریگای فیلیپس لە ئایندهۆڤن وە یاریگای دی گرۆڵش ڤێست لە شاری ئێنشێد ئەنجام دەدرێن.
دەستکەوتەکان[دەستکاری]
- جامی جیهانی فیفا
- پلەی دووەم (٣) : ١٩٧٤ ، ١٩٧٨ ، ٢٠١٠
- پلەی سێیەم (١) : ٢٠١٤
- جامی نەتەوەکانی ئەووروپا
- پاڵەوان (١) : ١٩٨٨
- پلەی سێیەم (٤) :١٩٧٦ , ١٩٩٢ , ٢٠٠٠ , ٢٠٠٤
- خولی نەتەوەکانی ئەورووپا
- پلەی دووەم (١) : ٢٠١٩
- یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد
- میدالیای برۆنز (٣) : ١٩٠٩ ، ١٩١٢ ، ١٩٢٠
سەرچاوەکان[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا تێدایە. |