دەروازە:وەرزش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەرزش چییە؟


کۆمەڵێک تۆپی جیاواز کە لە وەرزشە جیاوازەکاندا بەکاردێن

وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ دەکرێت یان جووت یان تاک . ھەندێک وەرزش دەکەنە پیشەی خۆیان و ھەندێک بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. بە سەدەھا وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس بەشدارییان تێدا دەکەن بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ. لە بەناوبانگترین ئەو یاریانە بریتین لە تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد...

وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندان جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت. وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە. وە ھەروەھا ڕێ خۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە سەرکەوێت بۆ بردنەوەی خەڵات.

زیاتر...


ھەنووکە ٤٬٢٨٣ وتار لە دەروازەی وەرزشدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

بارەگای فیفا لە سویسڕا
بارەگای فیفا لە سویسڕا

فیفا یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا، رێکخراوێکە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی بواری تۆپی پێ لەجیھان دامەزراوە، بارەگای سەرەکی ئەم رێکخراوە لەشاری زیورخی وڵاتی سویسرایە و لەئێستا دا جیانی ئینڤانتینۆ سەرۆکایەتی دەکات و ژمارەی ئەندامەکانی فیفا ٢٠٨ ئەندامە. فیفا ئەرکی سەرپەرشتیکردن و چاودێریی کردنی پاڵەوانێتی و خولە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێیە، لەوانەش مۆندیال کە لەساڵی ١٩٣٠یەوە ٤ ساڵ جارێک بەبەشداریی چەندین تیپی جیھان بەڕێوەدەچێت، ئەم رێکخراوە لەساڵی ١٩٠٤دا و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی بەلجیکا، دانیمارک، فەرەنسا، ھۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا لەشاری پاریس دامەزرێنرا و یەکەمین سەرۆکیشی ڕۆبێرت گویرین بوو، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یارییە بەشێوەیەکی فراوان بڵاو بوویەوە و ھەوادارێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد. یەکەم پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ کە ئەم رێکخراوە سەرپەرشتی کرد لە ساڵی ١٩٠٦دا بوو. پاشان لەساڵی ١٩٠٩دا ئەفریقای باشوور، ساڵی ١٩١٢ ئەرژەنتین، ساڵی ١٩١٣ ئەمریکا بوونە ئەندام لەو رێکخراوەدا بەمەش فیفا بێجگە لە وڵاتانی ئەورووپا وڵاتانی کیشوەری ئەمریکاشی گرتەوە. بەشداریی کردنی زۆربەی یاریزانەکان لە جەنگی یەکەمی جیھانی و سنووردار بوونی کەرەستەکانی گەشتی یاریزانەکان، فیفای تووشی قەیران کرد، دوای کۆتاییھاتنی جەنگ، ھیرشمان کارل-ی ئەڵمانی بووە سەرۆکی فیفا و رێکخراوەکەی لەو قەیرانە رزگار کرد، لەو سەردەمە بەریتانیا وەک ماڵی فیفا نەیاری خۆی بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لەگەڵ دوژمنەکانی لەجەنگی یەکەمی جیھانی راگەیاند و ئەندامێتیی خۆی لەفیفا ھەڵوەشاندەوە، لەو کاتەوە فیفا لەلایەن مۆزەخانەی نێودەوڵەتی تۆپی پێ لەبەریتانیا سەرپەرشتی دەکرا و یاساکانی تۆپی پێ تەنیا لەلایەن فیفاوە پەسەند نەدەکرا، بەڵکو لەلایەن ئەنجومەنێکی تری نێودەوڵەتی تۆپی پێ بەناوی IFABەوە یاساکان دادەرێژراو پەسەند دەکرا، ئەو ئەنجومەنە لە٨ ئەندام پێکھاتبوو، فیفا لەناو ئەو ئەنجومەنەدا ٤ ئەندامی ھەبوو، ٤ ئەندامەکەی دیکە سەر بەئەنجومەنەکانی بەریتانیا و سکۆتلەندا و وێڵز و ئیرلەندی باکوور بوون، ئەنجامدانی ھەر گۆڕانکارییەک لەیاساکانی تۆپی پێ، پێویستی بەرەزامەندی ٦ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە ھەبوو.


زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

تۆپی دەست یارییەکی بە کۆمەڵە، یەکێکە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد،

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

دەیڤد بێکام یاریزانێکی ئینگلیزە، ئەو لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٧٥ە، بێکام لەپێشوودا یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە وێڕای یاریکردنیشی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەیسی میلانی ئیتاڵی، لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی. نابراو یەکێکبوو لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی جیھانی تۆپی پێ، بێکام بە جێبەجێ کردنی لێدانە جێگیرەکانی وەک «لێدانی گۆشە (کۆڕنە)» و «لێدانی ناڕاستەوخۆ» ناسراوبوو. ئەو لە زۆربەی کاتەکان سێ ژمارەی دەپۆشی، ئەوانیش: «٧» و «١٠» و «٢٣» بوون. بێکام لە ئایاری ٢٠١٣ بە فەرمی وازی لە یاری تۆپی پێ ھێنا ئەمەش دوای ٢٠ ساڵ لەم پیشەیە، لەم ماوەیەشدا توانی ١٩ خەڵاتی جیاجیا بەدەست بھێنێت. بێکام لە ساڵی ١٩٩٩ دووەمی خەڵاتی بالۆن بوو، ھەروەھا دووجاریش بووەتە دووەمی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا. لەساڵی ٢٠٠٤ ناوی لەلایەن پێلیە ھێنرا لە ناو لیستی باشترین ١٠٠ یاریزانی زیندوو.

ژیانی پڕۆفیشناڵی بێکام لەساڵی ١٩٩٢ لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستی پێکرد، ئەوکاتەی یەکەم یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجامدا. لەگەڵ مانچستەر یونایتددا، بێکام توانی شەش جار پرێمەر لیگ بەدەستبھێنێت، ھەروەھا دوو جاریش جامی ئێف ئەی کەپ. ئەو پاڵەوانییەتی چامپیۆنز لیگی ١٩٩٩ی بەدەستھێناوە، دوای ئەوە چوار وەرز یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردووە.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

«خودا گەورەترینە، منیش گەورەترین بۆکسۆر»

محەممەد عەلی کلای

پۆلەکان

بابەتەکان

تۆپی پێ پاڵەوانیەتییەکان یارییەکانی ھێز یارییە ئۆڵۆمپییەکان


ھونەرەکانی جەنگ یاریزانان یارییە ئێلەکترۆنییەکان ڕێکخراوەکان
Source




ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان