بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرھاد زیرەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرهاد عەلی تەها ناسراو بە فەرهاد زیرەک (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٦١)[١] گۆرانیبێژێکی کوردە. یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییە دیارەکانی هەولێر.[٢][٣]

ژیان[دەستکاری]

فەرهاد زیرەک، ساڵی ١٩٩٤
فەرهاد زیرەک، ساڵی١٩٨٢

فەرهاد زیرەک، لەساڵی ١٩٦١ لە خێزانێکی هەژار و کوردپەروەر لە دایکبووە لە شاری هەولێر ، زیرەک نەچۆتە قوتابخانە و خوێندەواری نییە، لە ساڵی (٢٠٠٧) باوکی زیرەک کۆچی دوایی دەکات، ئیدی لەو کاتەوە بڕیاری وازهێنانی یەکجاری لە هونەردا، کەمترین جار لە بۆنە و ئاهەنگە تایبەتەکان دەردەکەوتووە، هەروەها لە ساڵی (٢٠١٩) دایکیشی کۆچی دوایی دەکات.

سەرنەکەوتنی لە ئەشق

فەرهاد زیرەک، لەتەمەنی لاویدا عاشقی کچێک دەبێت، بەڵام بەهۆی سەرنەکەوتنی لە یەکەم پەیوەندی خۆشەویستی نێوان خۆی و عەشقەکەی، ئیتر زیرەک ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهێنا، بڕیاری تەنیایی دەدات و دواتر دەست دەکات بە گۆرانی ئاشقانە بۆ مەعشوقەکەی، وە گۆرانی بۆ بەدبەخت و بێ چارەکان دەڵێت.

فەرهاد زیرەک
فەرهاد زیرەک ساڵی٢٠٢٤

ژیانی هونەری[دەستکاری]

فەرهاد زیرەک، لە کۆتایی ساڵانی حەفتەکان، دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمە ،لە تەمەنی هەرزەکاریدا عاشقی دەنگی حەسەن زیرەک دەبێت[١] و هەر لەبەر ئەمەش خەڵکی نازناوی زیرەکیان لێناوە، فەرهاد زیرەک تاکوو ئێستا ستۆدیۆی نەبینیووە بەڵکوو هەموو گۆرانیەکانی لە ئاهەنگ و دانیشتنە تایبەتەکان گوتووە ،باوەڕی بە ڤیدۆ و کلیپ و تۆمارکردنی گۆرانی و وێنە نەبووە، وە تەنانەت لە تیڤی و شاشەکانیش دەرنەکەوتووە چاوپێکەوتنی لەگەڵ هیچ کەناڵێک نەکردووە، ئەو پێی وابووە هەمیشە دەنگ هونەرمەند دەناسێنێت و خۆشی بە گوێگر دەبەخشێت، بۆیە بەدانپێدادانی میوزیک ژەنەکان هەمیشە میوزیک بەدوایی دەنگی فەرهاد زیرەکەوە دێت، نەک (زیرەک) بەدوایی میوزیکەوە بێت، لە ساڵی (٢٠٠٧) باوکی زیرەک کۆچی دوایی دەکات، ئیدی لەو کاتەوە بڕیاری وازهێنانی یەکجارەکی لە هونەر دەدات و کەمترین جار لە بۆنە و ئاهەنگە تایبەتەکان دەردەکەوێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا کات و شوێنی کۆنسێرتەکەی فەرهاد زیرەک لە هەولێر ئاشکراکرا، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، لە ڕۆژی 2022/09/27 لەلایەن نەورەس عەبدوڵا بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ نووسه‌ر 2 (2022-09-27). "فەرهاد زیرەک لە هەولێر کۆنسێرت دەکات". Balkesh. Retrieved 2024-06-02.
  3. ^ "چاوه‌ڕێی‌ كۆنسێرته‌كه‌ی‌ فەرهاد زیرەک مه‌بن". +964. 2022-10-22. Retrieved 2024-06-02.