دەروازە:وێژەی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی وێژەی کوردی


بەخێربێن بۆ دەروازەی وێژەی کوردی!

وێژەی کوردی یان ئەدەبی کوردی بریتیە لە ئەو شێعر، چیرۆک، بەیت، مەتەڵ و گۆرانیانەی کە بە شێوەزار و زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسراوە. وێژەی کوردی بە یەک شێوەزاری تایبەت نیە و بە ھەمووی شێوەزارەکانی کرمانجی، سۆرانی، ھەورامی و کەلھوڕی نووسراوە لە کوردان بە جێ ماوە. شیاوی باسە کە لە مێژووی وێژەی کوردیدا بە زۆری ھۆنراوە بە سەر پەخشاندا زاڵ بووە. ڕەنگە کۆنترین نموونەکانی وێژەی کوردی بریتی بێ لە ئەو ھۆنراوانەی کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان وەکوو باڵووڵی ماییدەشتی و بابا تاھیری ھەمەدانی بێت.

زیاتر...

ھەنووکە ٣٧٠ وتار لە دەروازەی وێژەی کوردیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

زەمبیلفرۆش و خاتوونی پادشا
زەمبیلفرۆش و خاتوونی پادشا

زەمبیلفرۆش ناوی بەیتێکی کۆنی کوردییە و وەک زۆرێک لە بەیتەکانی تر بە زارەکی و سینە بە سینە ھاتووە. یەکەم جار فەقێی تەیران نووسیویەتەوە. چیرۆکەکە بە چەندین شێواز گێڕدراوەتەوە و چەندین ڕەوایەتی ھەیە. لە زۆرێک لەم ڕەوایەتانەدا دەروێشێکی دەستپاک کە زەمبیل دەفرۆشێت کاراکتەری سەرەکیی داستانەکەیە. ژنی پادشای شارەکە دەیبینیت و ئەوینداری دەبێت. زەمبیلفرۆش داوای ژنی پاشا ڕەد دەکاتەوە، چون ژن و مناڵی ھەیە و پیاوێکی لەخوداترسە. لە کۆتایی چیرۆکەکەدا زەمبیلفرۆش خۆی لەسەر قەڵای پاشاوە فڕێ دەداتە خوارەوە کە تووشی خەیانەت نەبێت. خودا نزای لێ قەبوڵ دەکات و یارمەتیی دەدات و جیبریل دەنێرێت کە نەھێڵێت بکەوێتە خوارەوە و بمرێت. بەھۆی ئەوەی کە ژنی پادشا ئیدی ڕێ نادات زەمبیلفرۆش ژن و منداڵی خۆی ببینیت. ئەم ڕەوایەتە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی ترەوە جیاوازیی ھەیە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

وێنەی دەستنووسێکی شانامەی کوردی، ئەرشیڤی کۆمیتەی کەلەپووری ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین

وتەی ھەڵبژێردراو


«ئەدەب تاکە ھەقیقەتێکی گەورە و بەجێماوی ھەموو مرۆڤایەتییە...»

شێرزاد حەسەن میم

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

شێخ ئەحمەدی جزیری (١٥٧٠- ١٦٤٠) ناسراو بە مەلای جزیری شاعیرێکی کلاسیکی کوردە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کرمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت. دیوانە شیعرێکی بە شێوەزاری کورمانجی ھەیە. ناوی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەمەد جزیری یە. وشەی جزیری لە ناویدا ئیشارە بە جزیرەی بۆتان دەکات. ساڵی ١٥٧٠ لە جزیرەی بۆتان ھاتۆتە دنیاوە کە سەردەمی ئەمیر شەرەف خانی کوڕی میر ئەبدال بوە. لە تەمەنی دە ساڵییەوە لەلای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە و پاشان چۆتە لای زانا بەناوبانگەکانی جزیرە و فێری زانست بووە. بەفەقێیەتی ھەموو ناوچەکانی جزیرە و ھەکاری و ئامێدی و دیاربەکر و عەمادیە گەڕاوە و لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە پاشان بۆتە مەلا و زوربەی کاتی بۆ وانە وتنەوە تەرخان کردووە.

مەلای جزیری سۆفی بووە و لەسەر ڕێ و شوێنی نەقشبەندی بووە. دەستێکی باڵای ھەبووە لە لێکدانەوەی قورئان و فەلسەفە و لێکدانەوەی و ئەستێرەناسی و زانستی کیمیا و فیزیک و پزیشکی دا. ھەروەھا زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە.

زیاتر...

ڕۆمان

گابۆڕ ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی سەید قادر ھیدایەتی. ئەم ڕۆمانە یەک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکان و بەرھەمێکی گرینگی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و قسەی زۆری لەسەر کراوە. کتێبەکە ساڵی ٢٠١٥ نووسراوە و تا ئێستا (2023)، شەش جار چاپ و بڵاو کراوەتەوە و لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی کوردییە. لە سی و یەکەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی تاران یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبی کوردی بووە؛ لە پێشانگاکانی کتێبی باشووری کوردستانیش ھەر زوو تەواو دەبێت. دە بەشی لەخۆ گرتووە و دوو چیرۆک ھاوتەریبی یەک دەچنە پێشێ کە پێکەوە لە پەیوەندیدان و لە کۆتاییدا ئاکامێکی ھاوشێوەیان دەبێت.

زیاتر...

پۆلەکان

شیعری ھەڵبژێردراو

ئارەزوومەندیم جە حەد ویەردەنفراوان خەیلێ تاسەی تۆم کەردەن
قیبلەم بەو ئەحەد بێھەمتای فەردەنسەوگەند یەکێوەن چەنی تۆم وەردەن
فکر و خەیاڵان وەسواسەی وەفاتدایم نە دڵەن نە ڕووی سەر بەسات
شەوان تا وە ڕۆ فکرم جە لاتەنڕۆحی ڕەوانم نە خاکی پاتەن
قاڵبم بێڕۆح، ئەڕوام نەمەندەنمن دانی حەیات زیندەگیم کەندەن
نامت چوون ئەوراد سوبح و ئێوارانموانووش وە گەرم نە پای دیواران
چەمم چوون شاباز وێڵی شکار بۆدایم باڵ پەرواز نە سەر دیار بۆ
جە سەرقەڵاوە مەگێڵوون پەی تۆدەک دیدەم ھەر دوو سەد جار فدێت بۆ
ئامان، ھەی ئازیز بینایی چاوان!گلەم ھەن جە تۆ خەیلێ فراوان
یانێ چێش مەیلت فەرامۆش کەردەنمەر بادەت نە جام بێشەرتی وەردەن؟
وەرنە یانێ چێش نە جاران جارێخەبەر نەپەرسی جە ڕاویارێ؟
ئومێدم ئێدەن، ئامانەن ئامان!جەی فێشتەر ناسۆر نەوزی زامان
ئەحواڵی حاڵات شەرت و وەفاکەتبکیانە پەرێم تۆبی خوداکەت!
نە ساڵ و نە ماھـ، نە ھەفتە نە شەونە ساتێ ئارام، نە دەقیقە خەو
نمەشۆم نە چەم، دیدەم، نە دووریتھەر ئێد موانوون: ئاخ جە مەھجووریت!
ئیسە کێ تاقەت دووری تۆ دارۆ؟دەک بەرقی غەزەب وە جەسەم وارۆ!
بە سەرگەردت بام، ئەڕواحەکەی وێم!جوابی سەریح بکیانە پەرێم...
— مەولەوی

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان