دەروازە:مۆسیقا
مۆسیقا چییە؟
مۆسیقا پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە ئایینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە. گەڕان...ھەنووکە ١٬٣١٣ وتار لە دەروازەی مۆسیقادا ھەیە.
وتاری ھەڵبژێردراولودڤیگ ڤان بێتھۆڤن (بە ئەڵمانی: Ludwig van Beethoven • ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٠ – ٢٦ی ئازاری ١٨٢٧) پیانۆژەن و ئاوازدانەرێکی ئەڵمانی بوو. کەسایەتییەکی ناسراو و گرنگ بوو لە بەینی دەمەی کلاسیک و ڕۆمانتیک لە ھونەری مۆسیقی ڕۆژاوادا، ئەو ھێشتا وەک یەکێک لە کاریگەرترین و ناودارترین ئاوازدانەرەکان ماوەتەوە. ناسراوترین ئاوازەکانی پێکھاتوون لە ٩ سیمفۆنی، ٥ کنچێرتۆی پیانۆ، ١ کنچێرتۆی کەمان، ٣٢ سۆناتای پیانۆ، ١٦ پارچەی ئامێری ژێدار کە بە چوار ژەنیار دەژەنرێن، لەگەڵ یەک ئۆپێراش بە ناوی فیدیلیۆ. بێتھۆڤن لە شاری بۆن لەدایک بووە، کە پایتەختی کۆلنە و بەشێکە لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز، ئەو لە تەمەنێکی لاوێتیدا نمایشی توانا مۆسیقییەکانی کردووە و لەلایەن باوکییەوە، یۆھان ڤان بێتھۆڤن، و ئاوازدانەر و مایسترۆی مۆسیقیی کریستیان گادلۆب نییفەوە فێرکراوە و مەشقی پێ کراوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ئەو ڕۆیشت بۆ ڤیەننا و لەوێ دەستی کرد بە خوێندنی ئاوازدانان لەگەڵ یووسف ھایدن، دواتریش بە «پیانۆژەنی ڤێرتوسۆ» ناوی دەرکرد. ئەو لە ڤیەننا مایەوە تاکو کۆتایی تەمەنی. لە کۆتایییەکانی ٢٠ ساڵیدا و لەکاتی پێ نانە ناو ٣٠ ساڵییەوە، توانای بیستنی دەستی کرد بە کەمبوونەوە، لە کۆتا دەیەی ژیانیدا ئەو بەتەواوی بیستنی لەدەست دابوو. لە ساڵی ١٨١١ وازی لە مایسترۆایەتیکردن ھێنا، بەڵام ھێشتا بەردەوام بوو لەسەر ئاوازدانان. زۆرێک لە کارە ھەرە کاریگەرەکانی لە کۆتا ١٥ ساڵی ژیانیدا بەرھەمھێنراون. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ھەواڵەکانی مۆسیقالەم مانگەدائەلبومی ھەڵبژێردراودەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، و دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە، ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، و ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمن. ئەلبومەکە بەگشتی پێداچوونەوەی باشی وەرگرتووە کە دەستخۆشیان ڕادەگیاند بۆ نووسینەوەی گۆرانییەکان و ھەروەھا ژەنینی ئامێرەکان لەگەڵ دەنگی لی، و ھەندێکیش ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی گۆڕانی دەنگی گرووپەکە و دژی ئەلبومەکە وەستان بەھۆی جیاوازییەوە لەگەڵ یەکەمین ئەلبومی دەرکەوتنیان بەناوی کەوتوو.
ئەلبومەکە کاندید کرا لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ باشترین پەخشی ھاردڕۆک بۆ تراکی ئەلبومەکەیان قوربانیی شیرین. دەرگا کراوەکە ژمارە یەکی بەدەستھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ٤٤٧٫٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا. ئەلبومەکە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لە ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەڵمانیا، یۆنان لەگەڵ سویتزەرلاند؛ و مایەوە لە بیلبۆرد ٥ لە زیاتر لە ٥٠ وڵات. ئەلبومەکە بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن (پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا) دوای مانگێک لە دەرچوونی، لەوکاتەوە زیاتر لە ٥ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و لە زیاتر لە ٥٠ مارکێتی جیھانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە. دەنگی ھەڵبژێردراوگۆرانی ھاوڕێکانم لە سەردەمی ڕێنێسانسدا بەرھەمھێنراوە. نووسەری کارەکە تۆماس لویس دی ڤیکتۆریایە.
پۆلەکانھیچ ژێرھاوپۆلێک نییە ویکیپرۆژەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |