بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئامەدسپۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Amedspor
ئامەدسپۆر
ناوی تەواویانەی وەرزشیی ئامەد
نازناویانەی کوردان
ناوی کورتکراوەئامەدسپۆر
دامەزراندن١٩٩٠
زەوییاریگای دیاربەکر لە ئامەد
پانتایی٣٥٠٠٠
خولخولی پلە یەکی تورکیا
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم

یانەی چالاکییە وەرزشییەکانی ئامەد کە زیاتر بە ئامەدسپۆر[ئ] ناسراوە،[١] یانەیەکی تۆپی پێیە لە خولی پلە یەکی تورکیا، بنکەی یانەکە دەکەوێتە شار ئامەد و بە یانەی شارەکە ناسراوە.[٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤، یانەکە بەشێوەیەکیی نافەرمی ناوی لە دیاربەکرەوە گۆڕا بۆ ئامەدسپۆر، واتە ناوە کوردییەکەیان ھەڵبژارد بۆ یانەکە، دواتر یەکێتی تۆپی پێی تورکیا گۆڕانکارییەکەی بە فەرمی ناساند.[٣] ھەروەھا ئامەدسپۆر خاوەنی یانەیەکی بالەی ئافرەتانە.[٤]

ناوبانگ و سزا[دەستکاری]

لە سەرەتای ٢٠١٦، ئامەدسپۆر توانی لە یانەی بورساسپۆر بباتەوە، بەم ھۆیەوە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە جامی تورکیا.[٥] لە قۆناغی دواتر ڕووبەرووی یانەی فەنارباخچە بوویەوە. دوای بردنەوەیان لە یانەی بورساسپۆر، یانەکە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا سزادرا و ڕێگری لە ھاتنە ژوورەوەی ھاندەرەکانیان کرا بۆ یاری فەنارباخچە، ھەروەھا بەھۆی چەند توویتێکییەوە لە تویتەر، یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی یانەکە، دەنیز ناکی بۆ ١٢ یاری سڕکرا و بڕی ٧٠ ھەزار دۆلاریش سزادرا. دواتر پۆلیس ھێرشی کردە سەر ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە، کۆمپیوتەرەکانیان لێبردن بەتۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان.[٦]

بە گوێرەی چاوپێکەوتنی نوێنەرانی یانەکە لەگەڵ ڕۆژنامەی دی زێتی ئەڵمانی، یانەکە تووشی زۆر ھەڕەشە و بەربەست بووەتەوە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا و دەسەڵاتی تورکیاوە، بەھۆی ئەوەی ناسنامەیەکی کوردانەی ھەڵگرتووە.[٧] ھاندەرانی یانەکە ناتوانن بانەر و دروشم بە زمانی کوردی بھێننە ناو یاریگاوە، ھەروەھا ناتوانن لەو یارییانە ئامادەبن کە لەدەرەوەی یاریگای ئامەدسپۆر بەڕێودەچن.[٨][٩]

جلوبەرگ[دەستکاری]

وەرز کۆمپانیا ڕەنگ
٢٠١٣ ئومبرۆ سوو - سەوز
٢٠١٣–٢٠١٦ لۆتۆ سوور-سەوز، سپی، ڕەش
٢٠١٦–٢١٠٧ نایکی[١٠] سپی، سوور، ڕەش
٢٠١٨–٢٠١٩ نایکی سوور-سەوز، سپی، سەوز، سوور

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Diyarbakır Büyükşehir BLD'nin adı değişti". ١٥ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Turkey Kurds: The bitter politics of the football pitch" (بە ئینگلیزی). 2019-05-14. Retrieved 2019-06-11.
  3. ^ "Turkish Football Federation fines Diyarbakır club for giving itself city's Kurdish name". Hürriyet Daily News.
  4. ^ "Kadın Voleybol – Amed SFK" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2019-02-09. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2016-02-08. Retrieved 2016-02-09.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٨ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 9ی Augustی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  7. ^ Kurdischer Fußballklub: Fankultur im Ausnahmezustand، ماڵەری دی دەبلیوو، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ Lopez, Edgar (2019-02-05). "Fußball in der Türkei: "Unsere Spieler werden sogar von Balljungen bepöbelt"". Die Zeit (بە ئەڵمانی). ISSN 0044-2070. Retrieved 2019-02-09.
  9. ^ "Amedspor spielt wieder mit Fans". ANF News (بە ئەڵمانی). Retrieved 2019-03-09.
  10. ^ "Amed Store - Amed Spor Resmi Forma ve Aksesuar Satış Sitesi". amedstore.com.tr (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-10-08. ١١ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە