لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریگای وێمبلی (بە ئینگلیزی: Wembley Stadium) یاریگایەکی تۆپی پێ یە دەکەوێتە ناو پاڕکی وێمبلی لە شاری لەندەن لە ئینگلتەرا. یاریگایەکە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٧ دامەزراوە و هاوکات لەپێشووشدا یاریگایەکی تر بە هەمان ناو هەبووە، کە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣ بۆ ٢٠٠٣ هەبوو.[١][٢] هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە وێمبڵی یاری دەکەن، و هاوکات یاریی کۆتایی جامی ئێف ئەی لە یاریگایەکە دەکرێت. وێمبڵی بە یەکێک لە باشترین یاریگایەکانی ئەورووپا و وەک ناوەندێکی تۆپی پێی ئینگلیزی ناسراوە. یاریگایەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سەرپەرشتی دەکرێت. یاریگایەکە شوێنی ٩٠،٠٠٠ کەس لە خۆ دەگرێت. وێمبڵی دووەم گەورەترین یاریگایە لە شانشینی یەکگرتوو، و دووەم گەورەترین یاریگایە لە ئەورووپا.[٣]
- ^ "Final whistle for Wembley's towers". BBC News. 1 September 2016. Archived from the original on 12 May 2006. Retrieved 1 September 2016.
- ^ "Gates' Microsoft Becomes Wembley Stadium Backer". Forbes. 20 October 2005. Archived from the original on 13 June 2018. Retrieved 18 September 2017.
- ^ "Wembley Stadium Facts and Figures". wembleystadium.com. Archived from the original on 20 November 2020. Retrieved 12 October 2020. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]