کۆمەڵکوژییەکانی کورد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمە پێڕستێکە لە کۆمەڵکوژییەکان کە دژی کوردەکان تۆمار کراوە.

پێڕست[دەستکاری]

ناو ڕێکەوت شوێنی سەرەکی تاوانباران مردن
ڕاگواستنی کورد لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە ١٩١٦ کوردستانی عوسمانی لیژنەی یەکێتی و پێشکەوتن ٤٠٠،٠٠٠
کۆمەڵکوژیی ڕەواندوز ١٩١٦ کوردستانی عوسمانی ئاشوورییەکان، ڕووسەکان و ئەرمەنییەکان[١] ٨٠٠٠ (٨٠٪ی دانیشتووانی ڕەواندوز)[٢]
کۆمەڵکوژیی زیلان ١٢–١٣ی تەممووزی ١٩٣٠ پارێزگای وان ھێزە چەکدارەکانی تورکیا ٤،٥٠٠–٤٧،٠٠٠[٣]
کۆمەڵکوژیی دێرسیم ١٩٣٨ پارێزگای دێرسیم ٣٠،٠٠٠[٤]
کۆمەڵکوژیی درزی زین ٦ی ئابی ١٩٣٨ پارێزگای ئەرزنگان ٩٥
کۆمەڵکوژیی موغلالی تەممووزی ١٩٤٣ پارێزگای وان لە تورکیا ٣٢
کۆمەڵکوژیی مەرعەش ١٩–٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ پارێزگای مەرعەش لە تورکیا ١٠٩[٥] (ھەروەھا چەپەکانیش)
کۆمەڵکوژیی قاڕنێ ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٩ گوندی قاڕنێ لە شارستانی نەغەدە ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٦٨
کۆمەڵکوژیی پینارجیک[ئ] ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٨٧ پارێزگای مێردین پارتی کرێکارانی کوردستان ٣٢
شاڵاوی ئەنفال شوبات-ئەیلوولی ١٩٨٨ باشووری کوردستان حیزبی بەعسی عێراق زیاتر لە ٥٠،٠٠٠ بۆ ١٨٢،٠٠٠[ا]
کۆمەڵکوژیی لجێ ٢٠–٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ پارێزگای دیاربەکر ھێزە چەکدارەکانی تورکیا ٣٠+
کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ پارێزگای شرنەخ ٣٤
کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە ئابی ٢٠١٤–٢٠١٧ پارێزگای نەینەوا دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ٥،٠٠٠

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەوانەی بەشدار بوون تێیدا کورد بوون.
  2. ^ ھەروەھا ھەندێک لە ئاشوورییەکان و تورکمانەکانی عێراقیشی گرتەوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Stavridis, Stavros T. (2017-02-01), "THE ASSYRIAN ISSUE 1914-35:", Genocide in the Ottoman Empire, Berghahn Books, pp. 158–186, retrieved 2023-10-17
  2. ^ Reynolds, Michael A. (2011-01-27). Shattering Empires. Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-14916-7.
  3. ^ Mikaberidze 2013.
  4. ^ Gerlach 2016.
  5. ^ McDowall 2004.