کۆلێژی پزیشکی گەرمیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆلێژی پزیشکی- زانکۆی گەرمیان[دەستکاری]

کۆلێژی پزیشکی گەرمیان کۆلێژێکی نوێی حکومی هەرێمی کوردستانی عێراقە کە لەساڵی ٢٠١٨ بنیات نراوە.

ناونیشانی ئەم کۆلێژە[دەستکاری]

بنکەی کۆلێژەکە لە ئیدارەی گەرمیانە لەشاری کەلار لەناو زانکۆی گەرمیان لە بینیای تاقیگەکان دانراوە پاش ئەوەی ساڵی ٢٠٢١ لە بینای زانستەوە گوازرایەوە بۆ بینای تاقیگەکان و تا ئێستا لەوێدا ماوەتەوە.

پێکهاتەی کارگێڕی کۆلێژەکە[دەستکاری]

ڕاگر بە وەکالەت:

د.شێرکۆ سوبحان نەریمان ٢٠٢٢ بۆ ئێستا.

د. سامان ئەمین ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢

د.سیروان م. امین ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٠

یاریدەدەری ڕاگر:

د.زەید ئەلپاچەچی ٢٠٢٣ بۆ ئێستا

پزیشکانی میلاک: ١٧ پزیشکن

کارمەندانی کۆلێژ (بە عەمیدەکانەوە): ١٠ بۆ ١٣ کارمەند.

پێکهاتەی کۆلێژ[دەستکاری]

نوسینگەی ڕاگر

پرسگە

تۆمار

ژمێریاری

گەنجینە

کتێبخانە و هۆڵی کۆمپیوتەر

لیژنەی ئمتیحانی

لابی ئەنانۆمی

شەش هۆڵی خوێندن

یەک هۆڵی گرووپ ۆرک

کێشەکانی ئێستای کۆلێژەکە[دەستکاری]

شایەنی باسە ئەم کۆلێژە دانپیانراو نییە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەهۆی ئەوەی زانکۆکە کێشەی خۆی هەیە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراقەوە دانی پیا نەنراوە. بەڵام لە هەرێمی کوردستانی عێراق دانپیانراوە. شایانی باسە کولێژەکە کێشەی نەبوونی تاقیگە و نەخۆشخانەی فێرکاری هەیە ئەمەش بەهۆی کێشە داراییەکانی حکومەتی هەرێم دوای ساڵانی ٢٠٢٠ درووست بووە.

پەیجی فەرمی کۆلێژی پزیشکی گشتی زانکۆی گەرمیان