بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠١٧/کانوونی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیمپراتۆریەتی عوسمانی یان دەوڵەتی عوسمانی (بە عوسمانی: دَوْلَتِ عَلِیّۀ عُثمَانِیّە؛ بە تورکیی نوێ: Yüce Osmanlı Devleti) ئیمپراتۆرییەکی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٢٤ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆرییە بوو. لە ساڵانی دواتردا لەلایان جێگرەوەکانی عوسمانی یەکەم، پانتای دەسەڵاتدارییان بەربڵاوتر بوو. دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شازدە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی، زۆربەی خاکی ھەر سێ کیشوەرەکانی جیھانی کۆن، واتە ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقای ئەگرتەوە، کە ھەموو ئاسیای ناوەڕاست، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی دەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی شەریعەتی ئیسلامی ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"یان ھەڵگرت. لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی یەکەم، لە ڕووی ڕامیاری و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و قوستەنتینیەی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای کریستیان و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. لە ۱۹۰٨ـەوە حێزبی ئیتحاد و تەرەقی بە کوودەتایەک دەسەڵاتی گرتە دەست و تا ڕادەیەکی زۆر سوڵتان وەلا نرا. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن و چاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری. لەگەڵ تەواو بوونی شەڕی جیهانی یەکەم سەرکردەیەکی سوپای عوسمانی بە ناو مستەفا کەمال هەڵکەوت و لە ساڵی ١٩٢٣ بە دوورخستنەوەی سوڵتان، دەوڵەتی عوسمانی کۆتاییی پێ هانی و کۆماری تورکیا دامەزراند. لە ئێستادا کۆماری تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە میراتگری فەرمیی دەوڵەتی عوسمانییە.
خوێندنەوەی زیاتر...