لێدوانی بەکارھێنەر:Arthur The Kurd

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Arthur The Kurd!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٤٨٥ وتار و ١٣٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٨، ٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کۆلێژی پزیشکی گەرمیان[دەستکاری]

کۆلێژی پزیشکی گەرمیان

کۆلێژی پزیشکی گەرمیان کۆلێژێکی نوێی حکومی هەرێمی کوردستانی عێراقە کە لەساڵی ٢٠١٨ بنیات نراوە.

ناونیشانی ئەم کۆلێژە

بنکەی کۆلێژەکە لە ئیدارەی گەرمیانە لەشاری کەلار لەناو زانکۆی گەرمیان لە بینیای تاقیگەکان دانراوە پاش ئەوەی ساڵی ٢٠٢١ لە بینای زانستەوە گوازرایەوە بۆ بینای تاقیگەکان و تا ئێستا لەوێدا ماوەتەوە.

پێکهاتەی کارگێڕی کۆلێژەکە

ڕاگر: د.شێرکۆ سوبحان نەریمان

یاریدەدەری ڕاگر: د.زەید ئەلپاچەچی

پزیشکانی میلاک: ١٧ پزیشکن

کارمەندانی کۆلێژ (بە عەمیدەکانەوە): ١٠ بۆ ١٣ کارمەند.


کێشەکانی ئێستای کۆلێژەکە

شایەنی باسە ئەم کۆلێژە دانپیانراو نییە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەهۆی ئەوەی زانکۆکە کێشەی خۆی هەیە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراقەوە دانی پیا نەنراوە. بەڵام لە هەرێمی کوردستانی عێراق دانپیانراوە. شایانی باسە کولێژەکە کێشەی نەبوونی تاقیگە و نەخۆشخانەی فێرکاری هەیە ئەمەش بەهۆی کێشە داراییەکانی حکومەتی هەرێم دوای ساڵانی ٢٠٢٠ درووست بووە.

پەیجی فەرمی کۆلێژی پزیشکی گشتی زانکۆی گەرمیان Arthur The Kurd (لێدوان) ‏١٠:٣١، ٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هیوادارم بە زیادکردنی زانیاری یارمەتیمان بدەن بۆ ئەم وتارە Arthur The Kurd (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەی گیان 185.240.17.57 ‏١٣:١٧، ٥ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]