دەروازە:کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

          
          شەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤

پێشەکی

کەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە ناوی ھەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یووکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفاندلەند و لابرادۆر و نیوبرانسویک و دوورگەی پرینس ئێدوارد. ئەم ھەرێمانە ھەر یەکەو پایتەختێکی ھەیە بەڵام یەک پایتەخت ھی ھەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.
زیاتر دەربارەی...کەنەدا، مێژووەکەی و چاندەکەی

وتاری ھەڵبژێردراو

تی دی کەنەدا ترەست (بە ئینگلیزی: TD Canada Trust) یان ھەر بە تی دی بانگ دەکرێت، بریتیە لە بانکێکی کەسی و بازرگانی لە کەنەدا، ھەردوو پیتی تی دی کورتکراوەی تۆرەنتۆ و دۆمینیۆن بەنکە، تی دی کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پێشکەش بە بەشداربوانی دەکات ھەربەم ھۆیەوە زیاتر لە ١٠ ملیۆن بەشداربووی ھەیە کە لە ١١٠٠ لقی بەنکی و ٢٦٠٠ ئامێری خۆکاری ATMs خزمەتگوزاری وەردەگرن.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

جەستن تروودۆو
جەستن تروودۆو

جەستن پییەر جەیمز تروودۆو (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Justin Pierre James Trudeau; PC MP (/ˈtrd, trˈd/، گوێڕاگرە؛ فەڕەنسی: [ʒystɛ̃ tʁydo]؛ لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١ لە ئۆتاوا) سیاسەتمەدارێکی کەنەدییە و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە وەک ٢٣یەمین سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٣ەوە سەرۆکی پارتی لیبراڵە. تروودۆو دووەم گەنجترین سەرۆک وەزیرانە لە مێژووی کەنەدا دا ھەروەھا ئەو یەکەم منداڵە کە باوکی یان خزمی تری ھەڵگری ھەمان ئەم پۆستە بێت، کوڕی گەورەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدا پییەر ترودیۆیە. دەرچووی ئامادەیی ژان دێ بریبەوف بووە، لە ساڵی ١٩٩٤ زانکۆی مکگیلی تەواو کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری ئەدەبدا بەدەست ھێناوە، پاشان لە ساڵی ١٩٩٨ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی دووەمی لە زانکۆی کۆڵۆمبیایی بەڕیتانی بەدەستھێناوە دواتر لە شاری " ڤانکۆڤەر " وەک مامۆستا وانەکانی فەڕەنسی و زانستە مرۆیییەکان و بیرکاری و ھونەری وتووەتەوە. لە سەرەتادا لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بۆ پەرەپێدانی خوێندنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مۆنتریال؛ وەک خۆبەخشێک کاری داکۆکیکردن لە مافەکانی گەنجان و کێشەکانی ژینگە دەبێتە تەوەری سەرەکی کارەکانی دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ وەک نوێنەری لاوان کورسییەک لە پارتی لیبڕالی کەنەدی بۆ خۆی مسۆگەر دەکات. دوای ھەڵمەتێکی سەرکەوتوو لە ھەڵبژاردنی فیدڕاڵی ساڵی ٢٠٠٨ دا بە نوێنەری سوارچاکانی ناوچەی پاپیناو لە ئەنجومەنی نوێنەران ھە ڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠٠٩ دا وەک ڕەخنەگری فەرمیی پارتی لیبڕاڵ بۆ گەنجان و فرەکەلتووری خزمەتی کردووە و ساڵی دواتر بووە بە ڕەخنەگری ھاووڵاتیبوون و کۆچکردن لەکەنەدا. لە٢٠١١ دا وەک ڕەخنەگرێک بۆ خوێندنی ناوەندی و وەرزشی کاری کردووە. ترۆدوو لە نیسانی ٢٠١٣ دا سەرکردایەتی پارتی لیبراڵی بردەوە و پارتەکەی بەرەو سەرکەوتن برد لە ھەڵبژاردنی فیدڕاڵی ساڵی ٢٠١٥ دا، بە و ھۆیەوە پارتی لیبراڵ کە لە پلەی سێیەمەکان بوو لەناو پەرلەمان ژمارەی کورسییەکانی لە ٣٦ کورسییەوە بۆ ١٨٤ کورسی بەرز کردەوە، ئەمەش گەورەترین زیادکردنی ژمارەیییە لەلایەن لایەنێکەوە لە ھەڵبژاردنی فیدراڵی کەنەدا ئەنجام درابێت.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • …کە کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، کە ڕووبەرەکەی ٩٬٩٧٠٬٦١٠ کم دووجایە.
  • …کە بنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە، ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.
  • …کە ئاڵای ئێستای کەنەدا لە ساڵی ١٩٦٥ بەفەرمی ناسێندرا، کە لە دوو ڕەنگی بنەڕەتی پێک ھاتووە کە سوور و سپین.
  • …کە درێژترین شەقام لە جیھاندا لە شاری تۆرەنتۆی کەنەدایە بەناوی شەقامی یانگ.

دەڤەر و شارەکانی کەنەدا

گۆڕەپانی یانگ و دەنداس لە تۆرەنتۆ
گۆڕەپانی یانگ و دەنداس لە تۆرەنتۆ

گۆڕەپانی یانگ - دەنداس (بە ئینگلیزی: Yonge - Dundas) گۆڕەپانێکی گشتییە لە خاڵی یەکتربڕینی شەقامی یانگ و شەقامی دەنداس لەبەشی خوارەوەی بە لای خۆڕھەڵاتی شەقامی یانگ کەوتۆتە ناوشاری تۆرەنتۆ لەبەشی خۆڕھەڵاتی داون تاون، ئەم گۆڕەپانە لەلایەن Brown and Storey Architects نەخشەی بۆ داڕێژراوە لە ١٩٩٧ لە ساڵی ٢٠٠٢ تاوەکو ئەمڕۆ پێشوازی لە ھەزاران ڤیستیڤال و بۆنە جۆربەجۆرەکان کردوە چورگۆشەیەکی سەرنج ڕاکێشی گەشتیارانە و ڕۆژانە دەیان چالاکی جۆربەجۆری لێ ئەنجام دەدرێت، ئێستا بۆتە ھێما و دروشمی تۆرەنتۆ کە بەھۆیەوە ملیۆنان گەشتیار ڕادەکێشێت جگە لەوەی ناوجەرگەی شارە و مەڵبەندێکی گرنگی ئابوری وبازاڕ کردنە. لەلایەن شارەوانییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت و تاکە گۆڕەپانی کەنەدایە کە لەلایەن ھەردوو کەرتی تایبەت و گشتییەوە بەڕێوە دەبردرێت، بە قەرەباڵغترین چوارگۆشە دادەنرێت لەسەرانسەری ھەموو کەنەدا کە ڕۆژانە پتر لە ١٠٠٬٠٠٠ کەس سەردانی دەکات. زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

سمۆرەیەکی کەنەدی

پۆلەکان

دەستەواژە کەنەدیەکان

  • دەبڵ دەبڵ: (double double)، قاوە ئەگەر داوابکرێت دوو شیر و دوو شەکری بۆ زیادبکرێت ،ئەم جۆرە قاوەیە زیاتر بەهۆی پروپاگەندەی تیم هۆرتنز هاتە سەرزاران .
  • پۆتین: (Poutine) پەتاتەی سورەوەکراو بە ئاوگی چەور و پەنیر.
  • ویکت: (wicked) نازدار ،نازدارحەیران،شتێکی جوان و سەرنج ڕاکێش .

کلیک: (Click) بەدووری هەر کیلۆمەترێک دەوترێت پتر شوفێران بەکاری دێنن. عـ

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

وێنەی پانۆڕاماییی تۆرانتۆ سیتی ھاڵ

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان