دەروازە:ئێڤەنێسنس
بەخێربێن بۆ دەروازەی ئێڤەنێسنسدەروازە:ئێڤەنێسنس/نوێکردنەوەی پەڕە ژێرپەڕەبێنجمن ڕۆبێرت «بێن» موودی (لەدایکبووی ٢٢ی کانونی دووەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانی نووسێکی ئەمریکییە، چەند ئامێرێکی مۆسیقا دەژەنێت وەک: تەپڵ، گیتار، پیانۆ، هەروەها ئەکتەریشە. ناسراوە بە دۆزەرەوە و گیتارژەنی سەرەکی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنس. دوای وازهێنانی لە ئێڤەنێسنس، ئەو لەگەڵ چەند هونەرمەندی جیاجیا کاری کردووە و ئێستا ئەندامی گرووپی ڕۆکی وی ئار زە فۆڵێن و «زە ھەیڵۆ میتد»ە. موودی لە لیتل ڕۆکی ئارکنساس لە دایک بووە، ئەیمی لی لە کەمپێکی گەنجان ناسی و دواتر بوون بە هاوڕێ. دواتر بەیەکەوە دەستیان کرد بە گۆرانی وتن لە بازار و قاوەخانە ناوخۆییەکان. کاتێک دەستیان کرد بە فرۆشتنی سیدی دێمۆکانیان، کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بووبە سپۆنسەریان و یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی بۆ بڵاو کردنەوە بە ناوی فۆڵێن کە سەرکەوتنێکی بێ وێنەی تۆمار کرد. دواتر لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ موودی گرووپەکەی بەجێھێشت و وتیان کە بەهۆی "جیاوازی هونەرییەوەیە." ژێرپەڕەژێرپەڕە
لەم مانگەدا
ژێرپەڕەدوایین کۆکراوە بەرھەمێکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ دەخرێتە بازاڕەکانەوە و نوێترین کاری گرووپەکەیە، ئەم بەرھەمە پێکھاتووە لە سندوقێکی ڤاینڵ کە ھەر چوار ئەلبومی فەرمی ستودیۆ ئۆریجن، فۆڵێن، دەرگا کراوەکە و ئێڤەنێسنس لەگەڵ دێمۆی بڵاونەکراوە چرپە ونبووەکان لەخۆ دەگرێت. بەرھەمەکان ھەمووی لە سندوقێکدان کە پیتی یەکەمی گرووپەکە و لۆگۆکەیان (e) لەسەر ھەڵکەندراوە و لەتاریکیدا دەدرەوشێتەوە. وەک زیادە، بەرھەمەکە وێنە و نووسراوە دەستییەکانی گرووپەکە و چەند شتێکی نەبینراویتر لەخۆ دەگرێت، وە ھەروەھا گۆرانی ھەتا لە مردنیشدا کە بۆ یەکەمجار لە ئۆریجن بینراوە سەرلەنوێ تۆمارکراوەتە بەتایبەتی بۆ بەرھەمەکە. ژێرپەڕەلەکریمۆسا گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نوسراوەتە. گۆرانییەکە نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، ڕۆکی گۆتیکی و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی دی ماینەر نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ ئی ماینەر تاکو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت. پۆلەکانویکیپرۆژەکانژێرپەڕە
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |