بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
لۆگۆی فەرمی خوولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (١٩٩٢)
دامەزراندن١٩٥٥ (لە ١٩٩٢ بە سیستەمی نوێ)
ناوچەئەورووپا
ژمارەی تیمەکان٣٢
شیاو بۆجامی سووپەری ئەورووپا جامی جیھانیی یانەکانی فیفا
کۆتا پاڵەوانئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید
(پانزەیەم نازناو)
سەرکەوتووترین یانەئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید
(١٥ نازناو)
دروشمNo To Racism (نەخێر بۆ ڕەگەزپەڕستی)
ماڵپەڕی فەرمیOfficial website


خوولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (بە ئینگلیزی: UEFA Champions League) پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی ئەورووپییە ، ساڵانە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ڕێکدەخرێ ، لە ساڵی ١٩٥٥ - ١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانێتییەکە ڕێکخرا کە یانەی ڕیاڵ مەدرید براوە بوو ، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئێستادا براوەی ئەم پاڵەوانێتییە کاتێ لە یاریی کۆتایی توانی لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بباتەوە بۆ جاری ١٥ـیەم لە مێژوویدا

ئەم پاڵەوانێتییە بەیەکێك لە گرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیھانییەکان دادەنرێت کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە تەماشای دەکەن ، لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانێتییەکە جامی ئەورووپا بوو بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ - ١٩٩٣ دا دووبارە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ خوولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ، لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانێتییەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنھا پاڵەوانەکانی خوولە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەوروپی تێیدا بەشداردەبوون بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ دا قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و ھاتن فراوانترکرا و ژمارەی یانەکانیش زیادکرا هەر لەکاتی گۆڕینی ناوی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٩٢ دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانێتییەکە زیادکران بۆ ٣٢ یانە و وەرزی ٢٠٢٣ / ٢٠٢٤ کۆتا وەرز بوو کە بەم سیستەمە کاری پێ بکرێت کە لە وەرزی ٢٠٢٤ / ٢٠٢٥ بەدواوە سیستەمێکی نوێ پەیڕەو ئەکرێ

ژمارەی ھەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە ٢٢ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە ھەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەن ، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەڵگری سەرەکی زۆرترین نازناوە بەڕێژەی ١٥ نازناو

یانە براوەکانی چامپیۆنزلیگ[دەستکاری]

یانەی پاڵەوان ژمارەی جارەکان
ڕیاڵ مەدرید ١٥ جار
ئەی سی میلان ٧ جار
لیڤەرپووڵ ٦ جار
بایڕن میونخ ٦ جار
بەرشەلۆنە ٥ جار
ئەیاکس ئەمستەردام ٤ جار
ئینتەر میلان ٣ جار
مانچستەر یونایتد ٣ جار
بەنفیکا ٢ جار
یۆڤێنتۆس ٢ جار
نۆتێنگهام فۆڕیست ٢ جار
پۆڕتۆ ٢ جار
چێڵسی ٢ جار
سێڵتێك ١ جار
ھامبۆڕگەڕ ١ جار
ستیوا بووچارست ١ جار
ماڕسیلیا ١ جار
فەیەنۆڕد ڕۆتەڕدام ١ جار
ئەستۆن ڤێلا ١ جار
پی سی ڤی ئایندھۆڤن ١ جار
ڕێد ستار بڵیگڕاد ١ جار
بڕوسیا دۆرتمۆند ١ جار
مانچستەر سیتی ١ جار

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]