جوولەکەویستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چارڵز وینگەیت ئەفسەریێکی زایۆنیستی مەسیحی بوو و یەکێکە لە دیارترین فیلوسامیەکان.

جوولەکەویستی یان جووفیلو ( عیبری : פילושמיות) بریتییە لە گرینگیدان و ڕێزگرتن لە گەلی جوولەکە, گرنگیدان بە مێژوویی جووەکان، و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئایینی جوولەکە لە جیھاندا، بەتایبەتی لەلایەن غەیرە جولەکەکانەوە. ئەو دیاردەیە بە ڕوونی لە نێو شوێنکەوتوانی بزووتنەوە مەسیحییەکانی زایۆنیستیدا بوونی هەیە. جوولەکەویستی لەناو کۆمەڵگەی جولەکەکاندا بە گرنگیدان بە کولتوری جوولەکەکان و کۆمەڵگاکەی و گەشەسەندنەکەی و زمانەکانی و مێژووی جووەکان ناسراوە.

لە وڵاتانی وەک کۆریای باشوور[١] و چین بە شێوەیەکی گشتی جووەکان بە ئەرێنیی سەیر دەکرێت بەهۆی زیرەکی، شارەزایی بازرگانی، پابەندبوون بە بەها خێزانییەکان و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Why South Koreans are in love with Judaism | The Jewish Chronicle". web.archive.org. 2011-05-16. Retrieved 2024-05-14.