جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی نەتەوەکانی ئەووروپا ٢٠٢٤
Fußball-Europameisterschaft 2024
(بە ئەڵمانی)
[[File:|alt=]]

United by Football.
Vereint im Herzen Europas.

(United in the heart of Europe.)
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ ئەڵمانیا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٤ی حوزەیران – ١٤ی تەمموز
ژمارەی بەشداربووان٢٤
ژمارەی یاریگا١٠ (لە ١٠ شاری خانەخوێ)
٢٠٢٠

جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٤ یان یۆرۆی ٢٠٢٤ ١٧ـەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەبێت کە بڕیارە لە ١٤ی حوزەیران تا ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێ.[١] براوەی پاڵەوانێتییەکە دواتر لەگەڵ براوەی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ یاریدەکات لە جامی کۆنمیبۆڵ-یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپای ٢٠٢٥. پاڵەوانێتییەکە بریتییە لە ٢٤ هەڵبژاردە، یەکێک لەوانە هەڵبژاردەی تۆپی پێی گورجستانە کە بۆ یەکەم جار بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

ئەمە سێیەمین جارە کە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، دووەمین جارە لە ئەڵمانیای یەکگرتوو بەڕێوە بچێت، بەهۆی ئەوەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا سەرپەرشتی پاڵەوانێتیی ١٩٨٨ی کردبوو، و چوار لە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ لە میونشن ئەنجامدران. یەکەم جارە پاڵەوانێتییەکە لە ناوچەی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی پێشوو بکرێت، بەوەی کە شاری لایپزیگ میوانداریی دەکەن، و هەروەها یەکەم جارە بە تەنیا ئەڵمانیای یەکگرتوو ببنە میوانداری پاڵەوانێتییەکە.[٢][٣] پاڵەوانێتییەکە دووبارە دەگەڕێتەوە ئەوەی چوار ساڵ جارێک بکرێت، دوای ئەوەی یۆرۆی ٢٠٢٠ دواخرایە ٢٠٢١ بەهۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوایین براوەی پاڵەوانێتییەکەن، دوای ئەوەی لە یۆرۆی ٢٠٢٠ بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان توانیان شکست بە هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بێنن.[٤]

داخوازی میوانداریکردن[دەستکاری]

تا کۆتاییھاتنی وادەی ناوتۆمارکردنی میوانداری لە ٣ی ئازاری ٢٠١٧، تەنھا دوو وڵات، ئەڵمانیا و تورکیا، بە فەرمی داوای میوانداریکردنیان کردبوو.[٥][٦]

وڵاتی میواندار لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا هەڵدەبژێردرێت،[٧][٨] و پێویست بە دەنگدانی زۆرینە دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی وڵاتەکە. ئەگەر دەنگەکان یەکسان بوون، ئەو کات بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەکە ئەلێکساندەر چێفرین دەدرێت.[٩][١٠] لە تێکڕای ٢٠ ئەندامی یەکێتییەکە، رێینهارد گریندڵ (ئەڵمانی) و سێرڤەت یاردیمچی (تورکی) مافی دەنگدانیان نەبوو، و هەروەها لارس-کریستەر ئۆڵسنی سوێدی بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی دەنگ بدات. لە کۆتاییدا، ١٧ لە ئەندامەکان دەنگیاندا.[١١][١٢]

میوانداری پاڵەوانێتییەکە لە بەرواری ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە شاری نیۆن، لە سویس هەڵبژێردرا.[١٣][١٤][١٥] ئەڵمانیا یەکەم جار هەوڵی میوانداریکردنی سەرجەم یارییەکانی پاڵەوانێتیی یۆرۆی ٢٠٢٠یان دا، هەرچەندە لە ئایاری ٢٠١٢ هیچ خواستێکیان بۆ میوانداریکردنی ڕانەگەیاندبوو.[١٦]

یاریگایەکان[دەستکاری]

بەرلین میونشن دۆرتمۆند شتوتگارت
ئۆلیمپیاستۆدیەن بەرلین ئەلیانز ئەرینا یاریگای بۆروسیا دۆرتمۆند یاریگای شتوتگارت
قەبارە: ٧٤،٤٦١ قەبارە: ٧٠،٠٧٦ قەبارە: ٦٥،٨٤٩ قەبارە: ٥٤،٩٠٦
گێلزنکیرشن فرانکفورت
یاریگای ڤێلتینس یاریگای فرانکفورت
قەبارە: ٥٤،٧٤٠ قەبارە: ٥٤،٦٩٧
هامبورگ دوسلدۆرف کۆلن لایپزیگ
یاریگای ڤولسپارک یاریگای دوسلدۆرف یاریگای کۆلن یاریگای لایپزیگ
قەبارە: ٥٢،٢٤٥ قەبارە: ٥١،٠٣١ قەبارە: ٤٩،٨٢٧ قەبارە: ٤٢،٩٥٩

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Euro 2024: Germany beats Turkey to host tournament". BBC News. 27 September 2018. Retrieved 27 September 2018.
  2. ^ "Euro 2024: Germany beats Turkey to host tournament". BBC Sport. 27 September 2018. Retrieved 27 September 2018.
  3. ^ Penfold, Chuck (27 September 2018). "Germany wins right to host UEFA Euro 2024". dw.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 1 April 2024.
  4. ^ "Italy 1–1 England, aet (3–2 on pens): Donnarumma the hero as Azzurri win Euro 2020!". UEFA.com. Union of European Football Associations. 11 July 2021. Retrieved 11 July 2021.
  5. ^ "Euro 2024: Tournament to be held in Germany or Turkey". BBC Sport. British Broadcasting Corporation. 8 March 2017. Retrieved 8 March 2017.
  6. ^ "Germany and Turkey officially interested in hosting UEFA EURO 2024". UEFA. 8 March 2017.
  7. ^ "Germany to host UEFA Euro 2024". UEFA.com (بە ئینگلیزی). 27 September 2018. Archived from the original on 12 March 2024. Retrieved 12 March 2024.
  8. ^ Georgiou, Stephan (26 September 2018). "Euro 2024: Germany vs Turkey – who's leading the race?". SportsPro (بە ئینگلیزی). Retrieved 12 March 2024.
  9. ^ "UEFA Euro 2024: bid regulations" (PDF). UEFA. Archived (PDF) from the original on 20 December 2016. Retrieved 16 December 2016.
  10. ^ Graaf, Patrick de. "EURO 2024 host selection - All about Germany's selection as host country". European Championship 2024 Germany (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 12 March 2024. Retrieved 12 March 2024.
  11. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Germany 2024 نەدراوە
  12. ^ Adams, Tom (27 September 2018). "Germany win vote to host 2024 European Championship". Eurosport (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 10 May 2024. Retrieved 12 March 2024.
  13. ^ "Germany to host UEFA Euro 2024". UEFA. 27 September 2018. Archived from the original on 15 December 2018. Retrieved 27 September 2018.
  14. ^ Dunbar, Graham (27 September 2018). "Germany beats Turkey to host Euro 2024". AP News (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 26 March 2024. Retrieved 26 March 2024.
  15. ^ Dunbar, Graham (27 September 2018). "Germany beats Turkey to host Euro 2024". The Denver Post (بە ئینگلیزی). The Associated Press. Archived from the original on 12 March 2024. Retrieved 12 March 2024.
  16. ^ "Niersbach: EM-Bewerbung wäre "reizvoll"". FIFA.com. 4 March 2012. Archived from the original on 4 July 2012. Retrieved 22 August 2021. ٤ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.