دەروازە:کوردستان
کوردستانکوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan، /ˌkʊɾdɪˈstɑːn/ ( گوێگرتن)، بە واتای خاکی کوردان) ھەرێمێکی جوگرافی لە ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆربەی دانیشتووانی لە خەڵکی کورد پێکدێن. کوردستان لە ئێستادا لە چوار پارچەی باکوور (ڕۆژھەڵات و باشووری تورکیا)، باشوور (باکووری عێراق)، ڕۆژھەڵات (ڕۆژاوای ئێران) و ڕۆژاوا (باکووری سووریا) پێکھاتووە. لە مێژوودا کوردستانی سوور (لە یەکێتیی سۆڤیەت) وەکوو بەشێک لە کوردستان ھەژمار کراوە. دیارکردنی سنوورەکانی کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی لە خاکی کوردستاندا باڵادەستن وەکوو یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کوردستان نانێن، بەڵکوو زیاتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، ھەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا لە ڕۆژاوای کوردستان دوو حکوومەتی خۆبەڕیوەبەری کوردن کە لەم دوو بەشەی کوردستاندا باڵادەستن. کوردستان لە ئێراندا بەفەرمی تەنیا وەکوو پارێزگایەک ناسراوە. ھەروەھا کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەفەرمیی نەناسراوە و ناوی کوردستان لە تورکیا نایاسیییە. وتاری ھەڵبژێردراوکوردەکان نەتەوەیەکی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوینن. کوردەکان بە درێژایی مێژوو لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری دەریاچەی وان و ورمێ ژیاون، کە بەشێکە لە خاکەکەیان و بە کوردستان ناسراوە. کوردەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، کە زمانی فەرمیی کوردستانە. زمانەکە چەند شێوەزارێکی جیا جیای لێ دەبێتەوە، وەک کوردیی باکووری، کوردیی ناوەندی، کوردیی باشووری، لەگەڵ گۆرانی-زازایی. لە مێژوودا، کوردەکان دەسەڵاتیان بەسەر ھەندێک لەو ناوچانەدا ھەبوو کە ئێستا دەکەونە وڵاتەکانی ئێران، تورکیا، عێراق و، سووریا، بەتایبەت لە سەردەمی میرنشینە کوردییەکاندا. لە نێوان ململانێی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و سەفەوییەکان لەپێناو فراوانکردنی خاکەکەیان و زیادکردنی دەسەڵاتیان، ھەر لە زووەوە ناکۆکی لەسەر ئەو ناوچەیە هەبووە کە کوردەکان تێیدا دەژیان. ژیاننامەی ھەڵبژێردراومحەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی (بەھاری ١٩٢١ لە مەھاباد – ١٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە ورمێ) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو. ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن. ھێمن بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی کۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە گەردوون ھەڵێنا. بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک (گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ. شۆڕشەکانشۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (بە کورمانجی: Serhildana Şêx Seîdê Pîranî، بە تورکی: Saideyh Said İsyanı). شۆڕشێک بوو دژی سیاسەتەکانی بە تورککردن لە باکووری کوردستان کە حکومەتە نوێیەکەی ئەتاتورک پەیڕەوی دەکرد. شۆڕشەکە لە لایەن شێخ سەعیدەوە سەرپەرشتیی دەکرا و، زۆرینەی ھۆزە کوردەکانی باکووری کوردستان چوونە پاڵی، ھەروەھا ھەندێک لە ئەفسەر و سەربازانی پێشووتری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە کورد و تورک (حەمیدیە، ئازادیخوازان) چوونە پاڵی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی. ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
وێنەی ھەڵبژێردراودەنگی ھەڵبژێردراومێژووشانشینی کوردستان ئەو دەوڵەتە کوردییە بوو لە باشووری کوردستان کە لەلایەن شێخ مەحموودی حەفید لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ دامەزرا و دوایی لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٤ ھەڵوەشێنرایەوە، ھاوکاتیش ھیچ لایەنێک بە فەرمی پاڵپشتی ئەو دەوڵەتەی نەکردبوو، پایتەختی ئەو دەوڵەتە شاری سلێمانی بوو و زاراوەی سۆرانی زمانی فەرمی ئەو دەوڵەتە بووە، ھەروەھا کورمانجی و زازاکی، ئاینیی ئیسلام بە ئاینی یەکەمی دەوڵەتەکە دانرا. کارەساتەکانئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال، کۆمەڵکوژیی کوردانی باشووری کوردستان بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتی پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق سەددام حوسێن، کە لە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەنجام درا. لە کۆمەڵکوژییەکەدا ٥٠٬٠٠٠ بۆ ١٨٢٬٠٠٠ کورد کوژرا. عەلی حەسەن ئەلمەجید سەرکردەی ئەم هەڵمەتە بوو. شارەکانی کوردستانوتەی ھەڵبژێردراو
پۆلەکانچوارپارچەی کوردستاندەروازە پەیوەندیدارەکان
دەروازەکان |