ئاکشای کومار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاکشای کومار
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە ئاکشای کومار

ناوی کاتی لەدایکبوون ڕاجیڤ ھاری ئووم باتیا
مێژووی لەدایکبوون (١٩٦٧-٠٩-٠٩) ٩ی ئەیلوولی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٦ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون ئامریتسار، پەنجاب،  ھیندستان
ناوی تر
  • ئاکی
  • خیلادی
  • خیلادی کومار
ئایین ھیندووئیزم
نەتەوە پەنجابی
ساڵانی ئیشکردن ١٩٩١ تا ئێستا
ھاوسەر توینکڵ خاننا (٢٠٠١ تا ئێستا)
مناڵەکان ٢


ئاکشای کومار لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٦٧. بەرھەمھێنەری فیلم و ئەکتەری فیلمی ھیندییە لە جۆری ھونەری جەنگی و ھەروەھا کۆمیدی ھاوکات پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنییشە، لەماوەی ژیانیدا بەشداربووە لە زۆتر لە ١٠٠ فیلمی ھیندی. ئاکشای لەناو ھیندستان بە پاشای کومار یان پاشای بۆلیوود دەناسرێت، و لە لای بینەری کورد بە ڕاجو ناسراوە، لە ساڵی ١٩٨٧ بەڕۆڵێکی لاوەکی لە فیلمی (Aaj) بەشداربوو بەڵام لە دووەم فیلمیدا بەناوی (Saugandh) لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕۆڵی سەرەکیدا بینرا. لە ساڵی ٢٠١٢ لە دوو فیلمیدا فیلمی (Rowdy Rathore) و (Housefull 2) کە سەرکەوتنی باشییان دەستەمۆکرد کەفیلمی (Rowdy Rathore) تاکوو ئێستاش پڕداھاتترین فیلمە بۆ ئاکشەی کومار. لە ساڵی ٢٠١٦ەش لە سێ فیلم بەشداربوو کە ھەرسێکی ١٠٠ کرۆرییان بڕی ئەوانیش فیلمەکانی ئێرلیفت، ھاوس فوول ٣ و ڕوستەم.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

بەدرێژایی کارکردنی لە فیلمەکانی بۆلیوود دا کۆمار، کۆمەڵێک پەیوەندی سۆزداری بەستووە لەگەڵ ئەستێرەکانی فیلم وەکو (ئیشە جھولکا، بوجا باترا، ڕامینا تاندوون، شیلبا شیتی). و لە کۆتاییدا لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ لەگەڵ تونیکڵ خانا دا ھاوسەرگیری کرد؛ و کوڕ و کچێێکییان ھەیە بە ناوەکانی ئارەڤ و نیترا.


سەرچاوەکان[دەستکاری]