کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یەکێتیی تۆپی پێی ئۆقیانوسیاەوە ڕەوانە کراوە)
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا
ناوبڕOFC
دروستبوون١٩٦٦؛ ٥٨ ساڵ لەمەوپێش (١٩٦٦)
جۆرڕێکخراوی وەرزشی
ئۆفیسی سەرەکیئۆکلاند، نیوزیلاند
دەڤەری خزمەت
ئۆقیانووس
ئەندامانhip
١٣ ئەندام (١١ ئەندام کە پەیوەندی تەواویان هەیە)
زمانی فەرمی
ئینگلیزی
لامبێرت مالتۆک
جێگری سەرۆک
تیێری ئاریۆتیما
کاپی ناتۆ جۆن
لۆرد ڤیهالا
سکرتێری گشتی
فرانک کاستیلۆ
ڕێکخراوی دایک
فیفا
وێبگەoceaniafootball.com

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا یەکێکە لە شەش کۆمەڵە نێونەتەوەییەکانی تۆپی پێ. کۆنفیدراسیۆنەکە لە ١٣ ئەندام پێکهاتووە، ١١ لەو ئەندامانە پەیوەندییان لەگەڵ فیفا هەیە، و دووەکەی دیکە پەیوەندییان لەگەڵ فیفا نییە. کۆمەڵەکە سەرپەرشتی یارییەکانی ئۆقیانووسیا دەکەن، و یارمەتی ساز دەکەن بۆ ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنەکە بۆ گەیشتن بە جامی جیهانیی فیفا.

لە نیسانی ٢٠١٨ تاوەکوو ئێستا، لامبێرت مالتۆک سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە. جێگری سەرۆک بریتین لە تیێری ئاریۆتیما، کاپی ناتۆ جۆن، لۆرد ڤیهالا، و فرانک کاستیلۆ وەک سکرتێری گشتی کار دەکات.[١] بارەگای گشتی دەکەوێتە ئۆکلاند، نیوزیلاند.

مێژوو[دەستکاری]

ڕێکخراوەکە لە ساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە،[٢] ئەمەش دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئوسترالیا و نیوزیلاند بۆ چەند جارێک شکستیان هێنا لە بوونە ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا. دامەزرێنەرەکانی کۆمەڵەکە بریتیبوون لە:[٣]

  • ڕێکخراوی تۆپی پێی ئوسترالیا
  • تۆپی پێی نیوزیلاند
  • یەکێتیی تۆپی پێی فیجی
  • یەکێتیی تۆپی پێی پاپوا گینێی نوێ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Oceania Football Confederation – OFC Home". Oceania Football Confederation. Retrieved 2 February 2022.
  2. ^ "Sh - Ofc". Sportshistory.club. Retrieved 2022-01-19. ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ A Dictionary of Sports Studies (بە ئینگلیزی). ISBN 019921381X.