ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

پەڕەی protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:وھفەوە ڕەوانە کراوە)

سەرەکیوتارەکانی ھەفتانە

وتاری هەڵبژێردراوی هەفتە هەموو هەفتەیەک، پوختەیەک لە یەکێک لە وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا لە سەرەوەی لاپەڕەی دەستپێک وەک بابەتێکی دیاریکراوی هەفتە دەردەکەوێت. وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە.

ھەڵبژێردراوەکان:

ئامرازەکان:

لێکچووەکان:

وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتانە
هەفتەی ١ هەفتەی ٢ هەفتەی ٣ هەفتەی ٤
هەفتەی ٥ هەفتەی ٦ هەفتەی ٧ هەفتەی ٨
هەفتەی ٩ هەفتەی ١٠ هەفتەی ١١ هەفتەی ١٢
ھەفتەی ١٣ هەفتەی ١٤ هەفتەی ١٥ هەفتەی ١٦
هەفتەی ١٧ هەفتەی ١٨ هەفتەی ١٩ هەفتەی ٢٠
هەفتەی ٢١ هەفتەی ٢٢ هەفتەی ٢٣ هەفتەی ٢٤
هەفتەی ٢٥ هەفتەی ٢٦ هەفتەی ٢٧ هەفتەی ٢٨
هەفتەی ٢٩ هەفتەی ٣٠ هەفتەی ٣١ هەفتەی ٣٢
هەفتەی ٣٣ هەفتەی ٣٤ هەفتەی ٣٥ هەفتەی ٣٦
هەفتەی ٣٧ هەفتەی ٣٨ هەفتەی ٣٩ هەفتەی ٤٠
پەڕەیەک بە ھەڵکەوت لە پۆلی وتارە ھەڵبژێردراوەکان

وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیە

زیائەددین ئەبو موحەممەد عەبدیللا بن ئەحمەد مالەقی ناسراو بە ئیبن بەیتار، (عەرەبی: ابن البيطار)، (٥٩٣ ک. /١١٩٧ ز. – ٦٤٦ ک. /١٢٤٨ ز) زانایەکی ڕوەکناسی و دەرمانسازیی موسڵمانە، بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ھەژماردەکرێت، و زانای سەردەمەکەی لە زانستی ڕووەکناسی و زانستی دەرمان. لە مەلەگای ئەندەلوس لەدایکبووە، لە سێڤیلیا خوێندوویەتی لەسەر دەستی زانایانی وەک ئەبوو عەبباس نەباتی و عەبدوڵڵا بن ساڵح کەتامی. چووەتە مەغریب دوای تەمەنی بیست ساڵی، سەردانی مەراکش و جەزائیر و تونسی کردووە وەک توێژەرێک لە زانستی ڕووەکناسی، دواتر بۆ ئاسیای بچووک و شام، لەوێش بۆ حیجاز و غەززە و قودس و بەیرووت و میسر و یۆنان تا لە کۆتایی لە دیمەشق نیشتەجێ بوو، لەوێ خەریکی توێژینەوەکانی بوو لە بواری ڕوەکناسی.

ئیبن بەیتار بەرھەمی زۆری ھەیە بەناوبانگترینیان ئینسایکڵۆپیدیایەکی ڕووەکی بوو، ناسراو بە (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية)، کە تێیدا باسی زیاتر لە ١٤٠٠ دەرمانی گیایی و زیندەیی و کانزایی ٣٠٠ دانە لە داھێنانی خۆیەتی، بۆ ھەر یەکێکیان سوودی پزیشکی نیشانداوە، ئەم کتێبەی داناوە کاتێک لە میسڕ بوو، و کردی بە چوار بەش. ھەڵبەت تێکۆشانی ئیبن بەیتار بە فیڕۆ نەچوو، بەڵکو ھاوکاری کردووە لە سەقامگیری زاراوەی پزیشکی عەرەبی و ھەروەھا بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگی پزیشکی لە ئەورووپا و ڕۆژاوادا.
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو نایابترین وتارەکانی ویکیپیدیان کە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو نووسراون، لەگەڵ ھەموو یاسا و سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندیدا دەگونجێت و سەرچاوەی پوخت و باوەڕپێکراوی تێدایە و لە پاڵ ھەموو ئەمانەش دا ڕەچاوی ئەم چەند یاسایە دەکات:-

  • وتاری ھەڵبژێردراو:
ئ. بە باشی نووسراوە: بە شێوازێکی پێشکەوتوو نووسراوەتەوە و ڕەچاوی سیاسەتەکانی نووسینەوەی وتاری کردووە
ب. پوختە: ھیچ ڕاستییەک و زانیارییەکی گرنگ پشتگوێ ناخات و لەسەر بابەتەکە دەمێنێتەوە
ج. بە باشی بەدواداچوونی بۆ کراوە: ھەموو زانیارییە گەورەکانی وتارەکە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی تێدایە بۆ پشتڕاستکردنەوەیان و بۆ نەھێشتنی دوودڵی، ھەر کاتێکیش پێویستی کرد تێبینی لەسەر زانیارییەکان نووسراوە
د. بێ لایەنە: ڕووداوەکان بە بێ لایەنی باس دەکات و
ھ. جێگیرە: گۆڕانکاری بەردەوامی تێدا ناکرێت بەھۆی شەڕە-دەستکاری بەردەوامەوە.
ئ. پێشەکی ھەیە: پێشەکییەکی پوختی ھەیە کە بابەتەکە کورت دەکاتەوە و خوێنەر ئامادە دەکات بۆ وردەکاری زیاتر لە بەشەکانی داھاتووی وتارەکەدا.
ب. شێوازێکی دروستی ھەیە: ژێدەر لە سەرناوی بەشەکاندا بەکارنەھاتووە و سەرناوەکان دراماتیکی و زادەڕۆییان تێدا نەکراوە بۆ سەرنجڕاکێشانی خوێنەر.
ج. پەڕاوێزەکانی دروستن: بە شێوەی ژێدەر سەرچاوەکان داندراون بە شێوەی <ref> وتارەکە یان دێڕەکان نەبڕدراون بۆ دانانی بەستەری دەرەکی بە شێوەیەکی نا ستاندارد.
د. میدیای تێدایە: پەڕگە (وێنەیی و دەنگی) تێدا بەکارھاتووە لە شوێنە شیاوەکاندا بۆ ڕوونکردنەوە و باشتر گەیاندنی زانیارییەکان بە خوێنەر، وێنەکان و پەڕگە دەنگییەکان دەبێت پەیوەندییان ھەبێت بە وتارەکەوە
  • درێژی: بە شێوەیەکی پوخت باسی بابەتەکە دەکات بەبێ دەرچوون لە بابەت بۆ دانی زانیاری نا پەیوەست بە خوێنەر یان بۆ درێژکردنەوەی وتارەکە
ئ. وتارەکە کۆلکە نییە، و لە ڕاددە بەدەر کورت نییە، یان بە پێچەوانەوە.