ئاسۆکا (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

ئاسۆکا (بە ئینگلیزی: Asoka) فیلمێکی درامای مێژوویی پاڵەوانیی ھیندییە لە ساڵی ٢٠٠١ لە دەرھێنان و ھاوبەشی نووسینی سانتۆش سیڤانە. وەشانێکی دراماتیکییە لە ژیانی سەرەتایی ئیمپراتۆر ئاسۆکا، لە ئیمپراتۆرییەتی ماوریا کە لە سەدەی سێیەمی پێش زایین فەرمانڕەوایی زۆربەی کیشوەری ھیندستانی کردووە. لە فیلمەکەدا شاروخان وەک کارەکتەری سەرەکی شانبەشانی کارینا کاپوور و ڕاھول دیڤ و دانی دێنزۆنگپا و ھریشیتا بات و ئەجیت کومار ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دەرکەوتنێکی تایبەتدا. بەرھەمەکەی لەلایەن گاوری خان و جوھی چاولا و ڕادیکا سەنگۆی بەرھەم ھێنراوە. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن سانتۆش سیڤان و ساکێت چاوداری و دیالۆگەکەی لەلایەن عەباس تایرێوالا نووسراوە. لە سەرەتادا بە ناوی ئاسۆکا: مەزنەکە لە ھیندستان بڵاوکرایەوە.

ئاسۆکا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری بەریتانیا و ئەمریکای باکوور نمایشکرا، ھەروەھا ھەڵبژێردرا بۆ نمایشکردن لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ, کە تێیدا پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت.[١]

لە ٤٧ەمین خەڵاتی فیلمفەیر، ئاسۆکا ٥ پاڵێوراوی بەدەستھێنا، لەوانە باشترین فیلم، باشترین دەرھێنەر (سیڤان) و باشترین ئەکتەر (کاپوور)، و خەڵاتی باشترین سینەماکاری (سیڤان)ی بەدەستھێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Chhabra, Aseem (24 October 2001). "Hype 'n' Hoopla". Rediff.com. Retrieved 31 December 2008.