بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق
سەرۆکعیرفان عەلی عەبدولعەزیز
دامەزرێنەرعوسمان عەبدولعەزیز
دروشموالذین جاھدوا فینا لنھدینھم سبلنا
دامەزراندن١٩٨٧
شوێنگەی سەرەکیھەڵەبجە، باشووری کوردستان
ئایدۆلۆژیائیسلام وەک شەریعەت
ئیسلامیی سیاسی
ئینتیمای نێودەوڵەتیئیخوان موسلیمین
ماڵپەر
basknet.net
ئاڵای حیزب

بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ڕێکخراوەیەکی سیاسی پەروەردەیی جیھادیی ئیسلامییە و لەسەر پەیڕەوی ئەھلی سوننە کار دەکات بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام و حکوومەتێکی ئیسلامیی لە کوردستاندا.

بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان یەکەمین کۆمەڵەی چەکداری سەلەفیی جیھادی بووە کە بۆ بەدیھێنانی حکوومەتی شەریعەتی ئیسلامی لە کوردستان دامەزراوەتەوە.[١]

مێژوو[دەستکاری]

ساڵی ١٩٨٧ لە لایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی بە سەرکردایەتی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە شاری سنە لە ئێران ڕاگەیاندرا. بزووتنەوە یەکەم حیزبی ئیسلامیی چەکدارە کە لە کوردستانی عێراق دامەزراوە و بە فەرمی ڕاگەیەندراوە.

پێشتر پەیوەندی ئیسلامی کە بە سەرکردایەتی شێخ محەممەد بەرزنجی ھەبووە کە لە سەرەتای ھەشتاکان دروست بووە پاشان ھاتوونەتە نێو بزووتنەوەوە. لە ساڵی 2000 لەگەڵ بزووتنەوەی ڕاپەڕین یەکیان گرتووەتەوە کە مەلا سدیق سەرکردایەتی دەکرد و بزووتنەوەی یەکبوونیان ڕاگەیاند؛ بەڵام زۆری نەخایاند کە ئەم یەکبوونە بوو بەھۆی دابەش بوونی بزووتنەوە بۆ سێ پارتی ئیسلامی. بزووتنەوە وەک حیزبی دایک وایە، چونکە زیاتر لە چەند حیزبی ئیسلامی دی لێ دروست بووە وەکوو کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرکردایەتی عەلی باپیر، جوندولئیسلام بەسەرکردایەتی ئەبو عەبدوڵڵای شافیعی، باڵی ئیسڵاح بەسەرکردایەتی مەلا کرێکار کە دواتر یەکیان گرت ئەنسارولئیسلامیان بە سەرکردایەتی مەلا کرێکار دامەزراند.

دوای ئەم جیابوونەوانە بزووتنەوە تووشی لاوازییەکی گەورە بوو پاش ئەم دابەشبوونانە و بڕینی مووچەکەیان لە لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە دوو ملیۆن فرانکی سویسری بوو پاش ڕێککەوتنی ئێران و واژوو کردنی ئاگر بەستی نێوانیان و ھەروەھا بەپێی ڕێککەوتنەکە بزووتنەوە بە دوو وەزیر بەشداری کابینەی سلێمانی یەکێتی نیشتمانیان کرد پاش ئەم بەشدارییە پارتی دیموکراتی کوردستان دوو وەزیرەکەی بزووتنەوەی لە ئیدارەی ھەولێری ئەوکات خانەنشین کرد لە ھەڵبژاردنی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ توانیان ٢ کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەست بھێنن.

دەستگیرکردنی عەلی عەبدولعەزیز[دەستکاری]

بە دوای ڕۆخانی حکۆمەتی سەددام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣، عەلی عەبدولعەزیز ڕێبەری ئەو کاتی نبزووتنەوەی ئیسلامی لە لایەن ھێزە ئەمریکییەکان دەستگیر کرا. ئەم دەستگیرییە بوو بە ھۆی ئەوەی کە بزووتنەوە دابپاشێتەوە و چالاک نەمینێتەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە عیرفان عەبدولعەزیز وەکوو ڕیبەری بزووتنەوەی ئیسلامی ناسرا و بزووتنەوە دیسانەوە چالاک ببوو.[١]

ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی[دەستکاری]

ڕێبەریی بزووتنەوەی ئیسلامی ھەر لە سەرەتاوە لە دەستی کوڕەکانی مەلایەکی کورد بە ناوی عەبدولعەزیز پریس مامۆستای مزگەوتی گوندی پریس سەر بە حەڵەبجە بووە. عوسمان عەبدولعەزیز کوڕی ئەو مەللایە ڕێبەر و دامەزرێنەری بزووتنەوە بووە. ھەروەھا عەلی عەبدولعەزیز، سدیق عەبدولعەزیز و عیرفان عەبدولعەزیز ھەموو لە کوڕەکانی ئەو مەلایەن کە ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامییان لە دەست بووە. تا بە ئێستاکە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان/عێراق چوار ڕێبەری ھەبووە:[١]

ڕێبەرەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان/عێراق
ڕێبەرەکان ساڵەکان
عوسمان عەبدولعەزیز ١٩٨٧-١٩٩٧
عەلی عەبدولعەزیز ١٩٩٧-٢٠٠٣
سدیق عەبدولعەزیز ۲۰٠٨-۲۰١٩
عیرفان عەبدولعەزیز ٢٠١٩-ئێستا

ناودارانی بزووتنەوە[دەستکاری]

  1. عوسمان عەبدولعەزیز ڕابەر و دامەزرێنەری بزووتنەوە لە ساڵی ١٩٩٧ لە دیمەشق کۆچی دوای کرد.
  2. عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری دووەم لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لەندەن کۆچی دوایی کرد.
  3. سدیق عەبدولعەزیز ڕابەر. لە نزیک کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی ڕێکەوتی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە سلێمانی بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و ئێوارەی ھەمان ڕۆژ لە ھەڵەبجە لە گۆڕستانی گوڵان بە خاک سپێردرا.
  4. مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆچی کردوە.
  5. کەمال ڕەحیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی
  6. محمد عومەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی
  7. عیرفان عەبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕابەری بزووتنەوە ئیسلامیی کوردستان لە ئێستادا
  8. ئەنوەر عەنەبی ئەندامی مەکتەبی سیاسی
  9. عەبدوڵڵا وەرتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی بزووتنەوە
  10. منیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسیی

پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران[دەستکاری]

لە ھەندیک لە میدیاکان ھەواڵەکانیک سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ھەواڵەکانێک بڵاو کراوەتەوە. ئێحسان عەبدولعەزیز ئەندامە ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی و بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە لە گفتگۆیەک لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ سەبارەت بە پرسیاری پێشکەشوانی کەناڵەکە سەبارەت بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ڕێکخراوەیە ھیچ وەڵامێک نەدا، بەڵام وتی نێوانی ئێمە و کۆماری ئیسلامی خۆشە و دیمانەیەکمان بووە کە ئاکامەکانێکی ئەرێنیی ھەبووە.[١]

لە میدیاکان لە ئیحسان عەبدولعەزیز وەکوو باڵی توندڕەوی بزووتنەوە ناو دەبرێت کە خۆی وەکوو ڕێبەری داھاتووی ئەم ڕێکخراوە ناساندووە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پشتێوانیی لێ دەکات.[١]

پەیوەندییەکان لەگەڵ نەوەکانی سەڵاحەدینی ئەیووبی[دەستکاری]

نەوەکانی صلاح الدین کێن

لەپاش پاشەکشەی هێزە تایبەتەکەی بزوتنەوەی ئیسلامی لەتەوێڵە کەتحسین علی عبدالعزیز سەرۆکایەتی دەکرد ویلایەتێکی ئیسلامیان لەهەورامان دروست کردبو ولەژێر شەریعەتی ئیسلامدا حوکمیان دەکرد لەبەهاری ساڵی2003 پاش هێرش وپەلاماردانی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ بنکە وبارەگاکانی بزوتنەوەی ئیسلامی هێزی تایبەت و تاقم ودارودەستەی شێخ تحسین علی عبدالعزیز پاشەکشەیان کرد بۆ کوردوستانی ڕۆژهەڵات و دواتر ڕویان کردە ئەفغانستان و دواتر هەندێک لە هێزەکانیان ڕویان کردە عێراق و لە ڕۆژهەڵاتیش گروپی نەوەکانی صلاح الدین یان دامەزراند وژمارەیەکی زۆر لەچەکدارەکانی بزوتنەوە وئەنساروالاسلام وکوردی ڕۆژهەڵات وگەنجانی جیهاد خواز پەیوەندیان پێوە کرد وئەم گروپە لەلایەن ڕێکخراوە جیهادیەکانی دیکەی وڵاتانی تر وەکو القاعدە و طالیبانی ئەفغانستان وپاکستان  زۆر جێگای سیقە ومتمانە بون وپشتگیریان دەکرا وگروپێکی ڕاهێنراوی ئازای سەربازی بون  وناوبانگیان بەئازایەتی و دەست پاکی ودلێری وشەریعەت ناسی هەبو ئەم گروپە لەئەفغانستان  ناوچەیەکی تایبەت بەخۆیان هەبو لەناوچەی وەزیرستان  بەردەوام مەشق وڕاهێنانی سەربازیان بەگەنجان ولاوانی جیهاد خواز دەکرد وئامادەیان دەکردن بۆ جیهاد وپەیوەندیەکی تۆکمەیان لەگەڵ سەرکردە جیهادیەکانی ناوچەکەدا هەبوە هەتا ساڵی 2011

لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان  ڕێبەری ئەوگروپە شێخ تحسین علی عبدالعزیز لەگەڵ چەندین سەکردەی تر دەکرێتە ئامانجی ئەمریکاوهاوپەیمانەکانی ولەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە تیرۆر دەکرێن ودواتر ئەم گروپە ڕێکخراو ومەشق پێکراوە بەیعەت وبەڵێن بە سامان علی عبدالعزیزی برای تحسین علی عبدالعزیز دەدەن کە کوڕە بچوکی شێخ علی عبدالعزیز ڕێبەری بزوتنەوەی ئیسلامی بوه

وەبە ئەمیری خۆیانی هەڵدەبژێرن

نەوەکانی صلاح الدین كە ئێستا تاکە گروپی سەربەخۆی چەکداری ئیسلامی جیهادی کوردیە  لەلایەن سامان علی عبدالعزیز سەرۆکایەتی دەکرێت و لە کوردوستانی ڕۆژهەڵات نیشتەجێن

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]